وەزارەتی دەرەوەی رووسیا وردەکاری چونەدەوەرەی بەشار ئەسەد لە سووریا ئاشکرا دەکات

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 727

راچڵەکین- 

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سووریا گفتوگۆی کردووە و رێککارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی تاوتوێکردووە. وتیشی، " لەگەڵ گروپەچەکدارەکان لە پەیوەندیدان و بەشار ئەسەدیش داوایکردووە کە بە شێوەیەکی هێمنانە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بکرێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، رووسیا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەموو کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا و جەختی لەوە کردەوە کە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا رێنماییەکانی بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە  لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سووریا تاوتوێ کردووە و داواشی کردووە کە گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی میانڕەوئەنجامبدرێت. 

ئاماژە بەوەش کراوە، پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر بەپێی بڕیارنامەی 2254، کە بە کۆی دەنگ لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە پەسەندکراوە دەربڕی و داواشی کردووە کە سەرجەم لایەنەکان خۆیان لە توندوتیژی ناوخۆیی بەدووربگرن.  

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرچاوەیەکی باڵا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، بەشار ئەسەد دوای ئەنجامدانی گفتوگۆی دەسەڵات لەگەڵ گرووپەچەکدارەکان سووریایی جێهێشتووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر  4:55 خولەک بەتەواوی لە خاکی سووریا چووەتە دەرەوە. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن