دراوی عێراقی 49 هەزار دینار لەبەهاکەی دابەزی بەرامبەر بەم دراوە

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 1251

راچڵەکین-

ئەمرۆ لەگەڵ دوا ساتەکانی دەسەڵاتی بەشار ئەساد ،کۆتایی هاتن بە سیستمی بانکی و دارایی رژێمی  سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر لیرەی سووریی، لیرەی سووریی  لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەڕێژەی 49.5٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، کە بەرامبەرە بە 49 هەزار و 500 دیناری عێراقی. 

ئەمڕۆ یەکشەممە،  محەمەد عەراف ، شارەزایی هەڵاوسان لە نرخی دراوەکان لەبارەی نرخی لیرەی سوورییەوە بە راچڵەکین-ی راگەیاند، لەگەڵ رووخانی بەشار ئەسەد، متمانەی بازاڕەکان بە دراوی سووریا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە. 

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا لیرەی سووری بۆ ملیۆنێک لیرە بەرامبەر 149 هەزار و500 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو بە 100 هەزار دیناربووە. 

باسی لەوەش کرد، ئەمڕۆ  یەک ملیۆن لیرەی سووریی بەرامبەرە بە  100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەفتەی رابردوو پێس ئاڵۆزییەکان و فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان و گرتنی دیمەشق یەک ملیۆن لیرە بەرامبەربوو بە 67 دۆلار. 

هاوکات نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەن؛ 

100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 151 هەزار دینار 

100 پاوەندی بەڕیتانی بەرامبەرە بە 191 هەزار دینار 

100 ئیۆرۆ بەرامبەرە بە 158 هەزار  دینار 

100 دۆلار بەرامبەرە بە  7 ملیۆن و 150 هەزار تمەن 

100 دۆلار بەرامبەرە بە  3 هەزار و 432 لیرەی تورکی 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن