هەسەدە کشانەوەی لەم سنوورە رەتدەکاتەوە

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 610

راچڵەکین-

ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور رایگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانمان لە سنوورەکە دەکات. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور، کە سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"یە لە رایگەیاندراوێکدا رایگەیاند، "تەواوی هەواڵەکان لە بارەی کشانەوەی هێزەکانمان لە دێرەزوور ناڕاستن". 
ئەنجوومەنەکە راشیگەیاند: "هێزەکانمان ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی هەرێمەکە و دانیشتووانەکەی جێبەجێ دەکەن". 

دوای 13 ساڵ لە شەڕی ناوخۆ و 24 ساڵ لە دەسەڵاتداریی بەشار ئەسەد، ئەمڕۆ بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی دەوڵەتەوە، "رووخانی بەشار ئەسەد"ـیان راگەیاند. 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن