ئازادکردنی سووریا و رووخانی بەشار ئەسەد

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 135

راچڵەکین-

باڵیۆزخانەی سووریا لە قەتەر بە فەرمی ئازادکردنی سووریا و رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی راگەیاند. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، باڵۆیۆزخانەی سووریا لەقەتەر  لە راگەیێندراوێکدا بە ناونیشانی راگەیێندراوی ئازادکردنی سووریا  کە ئاڵای ئۆپۆزسیۆنی سووریای لەسەرە رایگەیاند، مژدەی هەڵاتنی خۆری ئازادی و ئازادکردنی سووریا لە دەستی زۆرداری و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بە گەلەکەیان رادەگەیەنن.  

ئاماژە بەوەش کراوە، گەلەکەیان بۆ ماوەی چەندین دەیەیی لە دوای یەک بەرەنگاری ستەمی رژێم بوونەوە کە دەستی لە چەندین تاوان و شکاندنی شکۆی رۆڵەکانیان هەبوو، ئەمڕۆ بە گەلی سووریا و رۆڵەکانیان رادەگەیەنن کە گەلی سووریا ئازادە. 

گرووپە چەکدارەکانی سووریا کە ناوەندیی سەرەکییان لە پارێزگایی ئیدلب و چەند ناوچەیەکی حەلەب بووە، لە 27-11-2024 وەک وەڵامدانەوە و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ٥٣ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد دەستیان بە هێرشێک بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد کرد.

هاوکات، دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب، حەما، دەرعا، سوەیدا و قونەیترە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایانگەیاند چوونەتە نێو حمس و دیمەشقو بەتەواوی ناوچەکانیان کۆنترۆڵکردووە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەشدا باڵیۆزخانەی سووریا لە قەتەر وتیشی، " لەم رۆژە مێژووی و گرنگەدا، رێز لە گیانی شەهیدە ئازادەکانمان دەگرین و  سوپاسی خودا دەکەین کە رۆڵەکانمان لە گرتووخانەکان ئازادکران، وە لەمەودوا پێویستە دەست لەنێو دەست بەرپرسیارێتیی گەڕاندنەوەی وڵاتمان و بنیاتنانی داهاتوویەک کە شایەنی ئەم وڵاتە مەزنە بێت، لە ئەستۆ بگرین". 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ و دوای تێپەڕبوونی 13 ساڵ لە دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ، گرووپەکانی چەکدارەکان توانییان لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی دەوڵەتەوە، "رووخانی بەشار ئەسەد" و ئازادکردنی بەندکراوان لە زیندانەکانی دەسەڵاتی پێشووی وڵاتەکە رابگەیەنن. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن