دوایین ئاماری قوربانییەکان لە غەززە

جیهان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 107

راچڵەکین-

ئاماری قوربانیان لە کەرتی غەززە لە دەرئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکە رۆژ بە رۆژ لە بەرزبوونەوەدان. 

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە راگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززە بڵاوکردەوە. 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکەش، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ـوە تاوەکو ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە کوژراون بەرزبووەوە بۆ ٤٤ ھەزار و ٦٦٤ کەس، واتا لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ١٣٢ کەسی تر کوژراون و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٥ ھەزار و ٩٧٦ کەس.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن