راچڵەکین-
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی تاتوان سەر بە پارێزگاتی بەدلیس، لە رووداوێکی هاتوچۆدا ٢٣ ئۆتۆمبێل پێکیانداد و بەهۆیەوە ٣١ کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە، میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، بە هۆی بوونی تەمێکی چڕ و سەهۆڵبەندان لەسەر رێگای شارۆچکەی تاتوان-بەدلیس زنجیرە ڕووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە ٢٣ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و چەند ئۆتۆمبیلێکیش بەتەواوی تێکشکاون.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا ٣١ گەشتیار و دانیشتووی ناوچەکە برینداربوون و لە ئێستاشدا بەمەبەستی چارەسەرکردن گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی تاتوان و داواش لە ئەندامانی خێزانەکانیان کراوە کە بەدەمیانەوە بێن و سەرجەم شۆفێرانیش ئاگادارکراونەتەوە کە رێگاکە بە وریاییەوە بەکاربهێنن.
باس لەوەش کراوە، لەلایەن هاتوچۆی تاتوان و جەندرمەی تورکیا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان لەسەر رێگەکە هەڵگیران و ڕێگەی هاتۆچۆ بەرووی شۆفێراندا کرایەوە.