راچڵەکین-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند میدیایەکی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە ترسی هەڵگەڕانەوە چەند بەرپرسێکی کابینەکەی و دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکە نوێکەی ئەمریکا چەند بڕیارێکی دەرکرد.
ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە میدیا ناوخۆییەکانی ئەمریکا باسیان لەوەکردووە، بڕیارەکەیی جۆبایدن لە بەرژەوەندی چەند بەرپرسێکە کە لە کابینەکەی ئەودا دەستبەکاربوون، سەرۆکی ئێستای ئەمریکاش دەیەوێت بەرلەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەستبەکار بێت لێخۆشبوونی پێشوەختەیان بۆ دەربکات. دەشڵێن، " بڕیارەکە بۆ ئەوەیە لە کابینەکەی دۆناڵد ترەمپ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکرێت".
هاوکات ئەو هەنگاوە لەکاتێکدایە، کە بڕیارە جۆ بایدن لە 21-1-2025 کۆشکی سپی بە تەواوەتی جێبهێڵت و لەجێگای ئەو دۆناڵد ترەپی سەرۆکی پێشوو دەستبەکار ببێتەوە، ئەم ترسەی بایدن وایکردووە کە چەند بەرپرسێک ئازاد بکات کە دیارترینیان ئەمانەن؛
ئەنتۆنی فاوچی ؛
ئەنتۆنی فاوچی کە راوێژکاری تایبەتبوو بە رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرانا لە کۆشکی سپی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەرکرا، ئەوەش وایکردووە بایدن بڕیاری لێخۆشبوونی پێشوەختەی بۆ دەربکات.
لیز چینی؛
لیز چینی ئەندام پەرلەمانی پێشوو بووە و یەکێک بووە لەو کەسانەی زۆر بە توندی دژی ترەمپ بووە و بەردەوام دژایەتی کردووە، لەگەڵ گۆڕانی هەر کابینەیەکدا دژی سەرۆکی پێشتر دەوەستێتەوەو و ترسی بایدن لە لیز وایکردووە بڕیاری لێخۆشبوونی پێشوەختەی خێرای بۆ دەربکات.
ئادەم شێفی؛
ئادەم شێفی پەرلەمانتاری دیموکراتەکان بووە، کە رۆڵی سەرەکی هەبوو لە ناردنی ترەمپ بۆ ئەنجومەنی پیران بە مەبەستی لەسەر کار لابردنی و دورخستنەوە و ترسی بایدن لە هەڵگەڕانەوەی ئادەم وایکردووە کە بڕیاری لێخۆشبوونی پێشوەختەی بۆ دەربکات چونکە رەنگە لێی هەڵگەڕیتەوە و بینێرێتە بەردەم ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لەبەرژەوەندی ترەمپ.
میدیاکانی ئەمریکا جەختیان لەوەش کردووەتەوە، کە ئەوانە و چەندین کەسی دیکە کە دۆسیەکانیان بابەتی هەستیارن و نزیکن لە دەسەڵات، بایدن دەیەوێت بەر لە رادەستکردنی دەسەڵاتەکانی بە ترەمپ، پرسەکانیان یەکلا بکاتەوە، چونکە لەگەڵ دەستبەکاربوونی ترەمپ تەمەنی سیاسی بایدن کۆتایی بێت بە یەکجاری.