راچڵەکین-
نامەیەکی دەستنووسی ساڵی ١٧٨٣ـی موزیکدانەری نەمسایی وۆڵفگانگ ئامادێوس مۆزارت لە زیادکردنێکی ئۆنلایندا بە بڕی ٤٦٤ هەزار و ٢٠٠ دۆلار فرۆشرا.
کۆمپانیای نێودەوڵەتی زیادکردنی ئاشکرا بەناوی ئۆتۆگراف ئۆکشنز ئەوروپا کە بنکەکەی لە شاری مەلەگا لە باشووری ئیسپانیایە، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، نرخی فرۆشتنی نامەکە زۆر لە نرخی سەرەتای زیادکردنەکە زیاتری تێپەڕاندووە کە ١٢٠ هەزار بوو.
وتەبێژی خانەی زیادکردنەکە روونی کردەوە کە ئەو نامەیەی مۆزارت بۆ کەسایەتی فەرەنسی-ئەڵمانی ژان جۆرج سیبەر نووسراوە، کە پێشتر ون بوو بوو، دواتر لە ئەرشیفێکی خێزانەکەیدا دۆزرایەوە.
هـ .یـ