رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئاوارەبوونی سوورییەکان هۆشداری دەدات

جیهان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 289

راچڵەکین-

وتەبێژی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان سووپای سووریا و گوروپە چەکدارەکان 370 هەزار کەس کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵن ئاوارەبوون. وتیشی، " لە ئێستادا بەشێکی زۆری کەمپە فریاگووزارییەکان لە ئاستی توانای خۆیان زیاترن و ناتوانن لەوە زیاتر ئاوارە وەربگرن، ئەوەش مەترسی بۆسەر ژیانی ئەو ئاوارانە دروستدەکات کە ناتوانن لە کەمپەکاندا بمێننەوە". 

ئەمڕۆ شەممە،  ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، نزیکەی مانگێکە ئاڵۆزییەکانی سووریا فراوانتربوون و ئەوەش وایکردووە دۆخی هاوڵاتیانی ناوچەکە بکەوێتە مەترسییەوە. 

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆیی سوریا 370 هەزار کەس ئاوارەبوون و  بەشێکیشیان بەرەوە سنوورەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە هەڵاتوون، بەشێکی تریان لەسەر شەقامەکان و ژێر ئۆتۆمبێلەکاندا دەخەون.وتیشی، " ئەوانەی کە ئاوارەبوون بەشێکی زۆری ژن ومنداڵن بەهۆی نەبوونی رێکاری تەندروستی پێویست وخۆراکەوە دەکرێت مەترسی بۆسەر ژیانیان دروستبێت". 

باسی لەوەش کرد، ئاڵۆزییەکانی سووریا سنووری وڵاتەکەی گرتووەتەوە و ئەوەش وایکردووە هاوکاری تەندروستی و خۆراکی بە ئاسانی نەگاتە ناو خاکی سووریا و کەمپەکان، بۆیە داوا دەکەن کە دەرەچەیەک بدۆزرێتەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن