وەزیری دەرەوەی ئێران: چارەنوسی بەشار ئەسەد نەزاندراوە

جیهان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 155

راچڵەکین-

دوای ئەوەی  دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزی زیاتری بەخۆیەوە بینی و بەهۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سوریایی کرد، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چارەنوسی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا نەزاندراوە. وتیشی،" ئاڵۆزی ناوچەکە فراوانبوون بەخۆیەوە دەبینێت". 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەبارەی دۆخی سوریا و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسی لەوە کرد، ناوچەکە لەبەردەم هەژموونێکی نوێدایە کە دەکرێت ئاڵۆزییەکان فراوانبوونی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن. 

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا چارەنووسی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا نەزاندراوە، چونکە بەشێکی زۆری هاوتاکانایان لە ساڵی 2011 پێیان وابوو کە بەشار ئەسەد دەکەوێت بەڵام تا ئێستا ماوەتەوە، بۆیە مانەوە و نەماوەی بەشار لە ئێستادا نەزاندراوە.

جەختی لەوەش کردەوە، کە سووریا لەبەردەم دابەشبوونێکی مەترسیداردا دەبێت، و بە ئەگەرێکی نزیکیشی دەزانن کە سوریا دابەشبوون بەخۆیەوە ببینێت، و دووچاری جەنگی ناوخۆیی لەسەر ئاستی کۆمەڵگا ببێتەوە و لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵ بکرێت.

دوێنێ هەیەنی، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدای کرد و لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی عێراق،ئێران،تورکیا بەشداریکرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە. 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن