ئەم خواردنانە مەترسی لەسەر تەندروستی دەروونیت دروست دەکەن

تەندروستی

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 266

راچڵەکین-

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە پەیوەندییەکی نیگەرانکەری لە نێوان خواردنی خۆراکە زۆر پرۆسێس کراوەکان و زیادبوونی مەترسی دابەزینی یادگە و جەڵتەی مێشکدا دەرخستووە.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری "نیۆرلۆجی" بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە، ئەگەر کەسێک رێجیمێکی تەندروست پەیڕەو بکات، ئەوا خستنەڕووی بڕێکی کەم لەو خۆراکانە لە رێجیمەکەیدا رەنگە مەترسی کەم بکاتەوە.

ئەو خۆراکانەی کە بەشێوەیەکی بەرفراوان پرۆسێس کراون و رێژەیەکی زۆر شەکر و خوێ و چەوری و کالۆری ناتەندروستیان تێدایە لەوانە ژەمە ئامادەکراوەکان و گۆشتی پرۆسێس کراو و چپسی پەتاتە، خواردنەوە گازییەکان بە خراپترینیان لەم رووەوە دەستنیشانکران.

هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە کە زیادبوونی ١٠٪ـی بەکارهێنانی خۆراکە زۆر پرۆسێس کراوەکان پەیوەندی بە زیادبوونی ١٦٪ـی مەترسی تێکچوونی یادەوەرییەوە هەیە.
خواردنی زیاتری خۆراکی پرۆسێس نەکراو یان کەمتر پرۆسێس کراو، وەک میوەی تازە، سەوزە و دانەوێڵە، پەیوەندی بە کەمتربوونی مەترسی تێکچوونی زەین و دەروونەوە هەبووە بە رێژەی ١٢٪.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن