راچڵەکین-
ئەمڕۆ چین کۆمەڵێک مانگی دەستکردی نوێی ناردە بۆشایی ئاسمان، لە ناوەندی هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی تایوان لە پارێزگای شانشی لە باکووری چین.
ئاژانسی هەواڵی چینی "Sinhua" بڵاویکردەوە، ئەو گروپە مانگە دەستکردە لەناو موشەکێکی هەڵگری "Long March-6"ی ئامادەکراودا نێردراون، هەروەها سێیەم گرووپە کە ئەستێرەی "SpaceSail" پێکدەهێنێت، بەو پێیەی بە سەرکەوتوویی چوونەتە ناو ئەو خولگانەی پێشوەختە دیاریکراون.
ئەم ناردنە بریتییە لە ئەرکی ٥٥٠ی زنجیرەی موشەکی هەڵگری "Long March".
هـ .یـ