ئایا خواردنەوەی چا یان قاوە لە بەیانیاندا بەسوودترە؟

تەندروستی

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 232

راچڵەکین-

زۆر کەس خوویان بە خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا گرتووە بۆ ئەوەی وزە و چالاکییەکانیان زیاتر بێت، بەڵام کاتێک باس لە خواردنەوەیەکی تەندروست دەکرێت لە بەیانیاندا، رەنگە چا بژاردە دروستەکە بێت.

بەپێی بابەتێکی "لوبنان ٢٤"، شارەزایانی بواری خۆراک دووپاتیان کردەوە کە لانی کەم پێنج هۆکار هەن کە هاندەرن بۆ گۆڕینی قاوە بە چا لە بەیانیاندا، هەرچەندە رەنگە ئەم بیرۆکەیە بۆ زۆر کەس قورس بێت، بەگوێرەی ئەوەی کە ماڵپەڕی هێڵت شۆتس بڵاویکردۆتەوە.

١. رێژەی کافاین، بە دڵنیاییەوە کافاین وزە زیاد دەکات، بەڵام ئەگەر بە رێژەیەکی مامناوەند نەخورێت زیانی هەیە، بەو پێیەی رێژەکەی لە چادا کەمترە لە قاوە، بۆیە خواردنەوەی چا بە شێوەیەکی باشتر خزمەت بە جەستە دەکات.

٢. وردە وردە بەئاگاهاتنەوە، جگە لەوەش زۆر کەس هەست بە کەمێک تەمبەڵی دەکەن کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستن، چونکە قاوە وزەیەکی خێرایان بۆ دابین دەکات، ئەمەش رەنگە بۆ کەسێک باش نەبێت کە هێشتا هەست بە خەواڵوویی دەکات.

٣. شێدارکەرەوە، میزکردنی زۆر کێشەیەکی درێژخایەنە لەگەڵ قاوەدا ئەگەر بە باشی چارەسەر نەکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەکارهێنانی شلە لە مانگە ساردەکانی زستاندا کەم دەبێتەوە، قاوە میزهێنەرە، واتە لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی میز و وشکبوونەوەی جەستە.

٤.بەرزکردنەوەی دژە ئۆکسانەکان، چا بە تایبەت چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکان کە سوودی تەندروستی جۆراوجۆری هەیە لەوانە پاڵپشتی سیستەمی بەرگری جەستە و پاراستنی خانەکان لە تێکچوون.

٥. هەستیاری گەدە، قاوە ترشێتی زیاترە لە چا، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی ناڕەحەتی گەدە بۆ هەندێک کەس.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن