تایبەتمەندییەکی نوێی ئایفۆن بەکارهێنەرانی سەرسام دەکات

هەمەڕەنگ

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 229

راچڵەکین-

"رێد مۆد" وەک بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی "StandBy" لە IOSـی ١٧دا خرایە بەردەست، کە دەتواندرێت لە کاتی بارگاویکردنەوەی ئایفۆنەکەدا بەکاربهێندرێت یاخود لە کاتی بەکارهێنانی تایبەتمەندی "نایت مۆد" دەشێت لەو دۆخەشدا رەنگی شاشەکە بکرێت بە رەنگی سوور.

چۆنیەتی چالاککردنی رێد مۆد "دۆخی سوور": 

١.چالاککردنی Color Filters: دەتوانیت بچیتە "Setting" پاشان "Accessibility" پاشان"Display" پاشان"Text size" پاشان"Color Filters". 

٢. ئەکتیڤکردنی StandBy: دەتوانیت بچیتە سەر Settings، پاشان ئامێرەکەت بە بارگاوییکەرەوە ببەستیتەوە و لەسەر لا دایبنێیت،  دوای ئەوە دۆخی سوور "رێد مۆد" لە "دۆخی شەو"دا "نایت مۆد" بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاک دەبێت کاتێک رووناکی دەوروبەر لە شەودا کەم بێت. 

کاتێک Night Mode لە دۆخی StandBy چالاک دەکرێت، شاشەکە سوور دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو ناڕەحەتییەی کە بەهۆی رووناکییەکی زۆرەوە لە شەودا لەسەر چاو دروست دەبێت. 

لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، تیشکی شین وەک ئەوەی لە شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەردەکەوێت، رێگری لە دەردانی مادەی میلاتۆنین دەکات، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر خەو دەبێت.

هەرچەندە هەندێک لە توێژینەوە کلینیکیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم کاریگەرییە زیادەڕەوی تێدا کراوە، بەڵام توێژینەوەکانی زانکۆی هارڤارد و زانکۆی تۆرۆنتۆ پەیوەندییەکیان لە نێوان بەرکەوتن بە تیشکی شین و تێکچوونی رۆتینەکانی رۆژانە پشتڕاستکردووەتەوە. 

هـ . یـ


 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن