گۆڕانی دەنگ رەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشییەکی کوشندە

تەندروستی

04/12/2024     ژمارەی بینراو 590

راچڵەکین-

دکتۆر میلان هان، مامۆستای سییەکان لە زانکۆی میشیگان، رایگەیاندووە کە گۆڕانکاری لە دەنگدا رەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان.

سەبارەت بە بابەتەکە، ئەو پزیشکە وتی: رەنگە هەندێک نیشانە لە جەستەدا ئاماژە بن بۆ بوونی وەرەمێکی دیاریکراو، بەو پێیەی بوونی شێرپەنجەی سییەکان دەتوانرێت پێشبینی بکرێت لە رێگەی هەندێک گۆڕانکارییەوە کە لە دەنگدا روودەدەن.

بە گشتی خەڵک بیر لەم حاڵەتە دەکەنەوە کاتێک نەخۆش دەکەون و تووشی کۆکە دەبن، بەڵام ئەو گۆڕانی دەنگەی کە لە هەندێک کەسدا دەردەکەوێت و ناڕوات، رەنگە ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، بۆیە دەبێت دەستبەجێ راوێژ بە پزیشک بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەندێک کەسی تووشبوو بە شێرپەنجەی سییەکان تووشی گۆڕانی دەنگ دەبن، چونکە شێرپەنجەکە کاریگەری لەسەر دەنگەژێکان دەبێت، وتیشی کە چەند نیشانەیەکی تر لە جەستەدا هەن کە رەنگە ئاماژە بن بۆ شێرپەنجەی سییەکان، وەک بوونی ئازاری بەردەوام لە سنگ یان شاندا، دووبارەبوونەوەی ئازاری پشت، یان کێشەی قووتدانی خواردن. 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن