راچڵەکین-
بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی فاتیمەی زەهراوە، بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق راگرتنی دەوامی فەرمییان راگەیاند و سبەینێیان کردە پشوو.
پارێزگای بابل ڕۆژی پێنجشەممە واتا سبەینێی کردە پشوو بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی فاتیمەی زەهراوە، هەروەها پارێزگاری واستیش بە فەرمی راگرتنی دەوامی سبەینێی راگەیاند.
پارێزگاکانی کەربەلا، میسان، بەسڕە، نەجەف، زی قار و دیالە بەشێکی ترن لەو پارێزگایانەی کە سبەیێیان کردە پشوو بە بۆنەی ساڵیادەکەوە.
هـ . یـ