راچڵەكین -
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژی 10ی ئەم مانگە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزراوەكانی دەوڵەت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژی سێشەممەی داهاتوو 10-11-2024، بەبۆنەی سەركەوتن بەسەر داعش و رزگاركردنی خاكی عیراق لەو گروپە تیرۆریستییە، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزراوەكانی دەوڵەت.