ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئاستی فشاری دەروونیت بەرزە

تەندروستی

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 298

راچڵەکین-

فشاری دەروونی دەتوانێت لە نیشانە جەستەییەکاندا ڕەنگ بداتەوە و لێدانی دڵ زیاد دەکات و کێشەی خەو دروست دەکات و هەندێکجاریش دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی کوشندە. 

ئۆدری تانگ پزیشکی دەرونی بۆ ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵـ"ـی بەریتانی ئاشکرای کرد کە ماوەی درێژخایەنی فشاری دەروونی دەبێتە هۆی دەردانی ئەو هۆرمۆنانەی کە بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسی جەڵتەی دڵ و زیادبوونی کێش زیاد دەکەن، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە قەڵەوی". 

ئەو زانایە دەروونناسە ئاماژەی بەوەشکردووە، فشاری دەروونی دەتوانێت کاریگەری زۆری لەسەر شێوازی هەڵسوکەوتەکانمان هەبێت، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری لەسەرمان هەیە لەڕووی جەستەییەوە ئەگەر درێژخایەن بێت، واتە لانیکەم چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت. 

تانگ پێنج نیشانەی ئاشکرا کرد کە ئاماژەن بۆ ئەوەی فشاری دەروونی کاریگەری لەسەر مرۆڤ دەبێت بە شێوەیەکی ڕۆژانە: 
 ١. کەم خەوی 
٢.دوورکەوتنەوە لە خواردن 
٣.توڕەبوون 
٤.گرنگینەدان بەو شتانەی کە ئارەزووی دەکەیت 
٥.رارایی لە شتێکدا. 

ڕوونیشیکردەوە، لەڕووی جەستەییەوە باوترین نیشانەکانی فشاری درێژخایەن بریتین لە ئازاری سنگ و سەرئێشە و ئازاری ماسولکەکان، چونکە فشاری دەروونی دەبێتە هۆی دەردانی ڕێژەیەکی زۆر لە هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا، کە لە لایەن ڕژێنەکانی ئەدریناڵینەوە دروست دەبێت کە دەکەونە سەرووی گورچیلەکانەوە. 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن