ئاسایش لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی شەقڵاوە دێتەدەنگ

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1119

راچڵەكین - 

ئاسایشی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی رووداوی تەقەكرنەكەی قەزای شەقڵاوە دەدات كە بەهۆیەوە دایك و كچێك گیانیان لەدەستدا. 

كەمێك لەمەوبەر لە قەزای شەقڵاوە تۆمەتبارێك بەهۆكارێكی نادیار تەقەی لە دایك و خوشكی خۆی كردو هەردووكیانی كوشت. 

لەبارەی رووداوەكە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارەكە ناوی ( ڕ ، ش ،ف)ەو لەدوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە خۆی رادەستی هێزەكانی ناوخۆ كرد. 

ئاسایشی هەولێر راشیگەیاندووە، تائێستا هۆكاری رووداوەكە نادیارەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن