پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 727

راچڵەكین - 

پێشمەرگەیەكی هێزەكانی 70 بەهۆی دەستكاریكردنی چەكەوە گیانی لەدەستدا. 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، پێشمەرگەیەكی هێزەكانی 70، كە خەڵكی كەركوكە، لەكاتی دەستكاریكردنی چەكێكی جۆری (M4) بەهەڵە فیشەكێك لەدەستی دەرچووەو بەریكەوتووە، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا. 

تائێستا فەرماندەیی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە بەفەرمی هیچ زانیارییەكی لەبارەی رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن