راچڵەکین-
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست راچڵەکین نیوز کەوتووە، دوای ئەوەی بڕی ٧٦٣ ملیار و ١٦٠ ملیۆن دینار وەک مووچەی مانگی ١٠ـی مووچە خۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی راچڵەکن نیوز کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە، دوای تێپەڕبوونی دوومانگ و ٤٤ رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ کاتژمێر ١١:٤٠ خولەک لەلایەن بەغداوە بڕی ٧٦٣ ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا نوسراوێک رەوانەی لقی بانکی ناوەندی هەولێر کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ پارەکە بگوازرێتەوە بۆ بانکی منارە و لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاو بکرێتەوە.
باسی لەوەش کرد، سەرەڕای ئەوەی بەبەهای زیاتر لە ٢٣٣ ملیار دینار کورتهێنان هەیە بەڵام هەوڵدەدرێت کورتهێنانەکە پڕبکرێتەوە تا بتوانن لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن. وتیشی، " یەکەم توێژ خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەکانیان وەردەگرن".
بە گوێرەی زانیارییەکان ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەم جۆرە بووە؛
بڕی ٤٩٢ ملیار و ٧٢٦ ملیۆن دینار، وەك پارەی مووچەی مانگی ١٠ خەرجکراوە وە زیاتر لە ٢٧٠ ملیار دیناریش وەک یەکەم گوژمەی کورتهێنانی مووچەی مانگی ١٠ خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم، و لە ئێستاشدا کورتهێنان هێشتا پڕنەکراوەتەوە بەهۆی ئەوە وەزارەتی دارایی هەرێم پێویستی بە بڕی ٩٩٦ ملیار دینار هەیە بەڵام تەنها ٧٥٪ ئەوپارەیە نێردراوەکە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ پێویستیەتی وەزارەتی دارایی.
ئەو بڕەی دیکەش کە ماوە بڕیارە شاندی وەزارەتی دارایی دووبارە لەگەڵ بەغدا قسەبکەنەوە تاوەکوو تەواوی ئەو بڕەی کەماوە رەوانەی سەر هەژماری بانکی هەرێم بکرێت یاخود هۆکاری نەناردنی تەواوی پارەکە بزانن.