بەڤیدیۆ، بەرشەلۆنە بە لاس پالماس دۆڕا

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 161

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لە یارییەکانی هەفتەی 15یەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەیەک گۆڵ بەرامبەر بە یانەی لاس پالماس دۆڕا.

کوڕانی هانزی فلیک لە لالیگا حاڵیان خراپە و سێیە یارییە لەسەر یەک بەرامبەر یانەکانی ڕیال سۆسیداد و سێلتاڤیگۆ و لاس پالماس ناتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن چەندین خاڵی گرنگیان لەدەستدا.

تایمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەڵام لەسەرەتای تایمی دووەمدا ساندرۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ لاس پالماس کرد، دواتر ڕافینیا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ بکاوگرانا کردەوە، سیلڤا لە خولەکی 67 گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بۆ لاس پالماس کردەوە و سەرکەوتنێکی بە نرخیان بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە لەکۆی 15 یارییدا 34 خاڵی هەیە و بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی خولەکەیە، بەڵام ئەگەر ڕیال مەدرید دوو یاریی داهاتووی بباتەوە دوو خاڵ پێش بلاوگرانا دەکەوێت.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن