راچڵکەین-
ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی
پلاندانان و دەستەی ئاماری عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتا قۆناغی سەرژمێری
دانیشتوان دەستیپێکرد و بڕیاریشە ٧٧ پرسیار لە هاوڵاتیان بکرێت.
قۆناغی کۆتایی سەرژمێری کە بە ٧٧ پرسیارەکە ناسراوە ماوەی دوو هەفتەی
پێدەچێت، لە ئەگەری تەواونەبوونی پڕۆسەکە لە وادەی خۆیدا ئەوە وەزارەتی پلاندانان
سەرپشک کراوە لە درێژکردنەوەی وادەکە لە نێوان ٢٤ کاتژمێر بۆ ٤٨ کاتژمێر.
بۆ وەڵامدانەوەی ٧٧
پرسیارەکە، لە هەر خێزانێک پێویستە کەسێک لە ماڵەوە بمێنێتەوە کە تەمەنی لە ١٨ ساڵ
زیاتر بێت، کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک و کارتی زانیاری پێبێت.
بەشێک لە پرسیارەکان پەیوەندیدار دەبن بە باری کەسێتییەوە؛
١.باری کەسەکە 'سەڵت، خێزاندار'، کاتی پێکهێنانی
ژیانی هاوسەرگیری، ئەگەری هەبوونی زیاتر لە هاوسەرێک، ژمارەی منداڵ.
بابەتی پەیوەندیدار بە ئاین و راگواستن و کار و ژیان؛
١.ئاین ( موسڵمان، مەسیحی، ئێزیدی، سابیئی، ئاینی دیکە)
٢.هەبوونی کار و جۆری کار
٣. خوێندن و ئاستی خوێندن
٤.هاوسەردار یاخود جیابووەوە
٥.راگواستن و کۆچی زۆرەملێ
٦.گەڕانەوە لە راگواستن و کۆچی زۆرەملێ
٧.هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی (هەڕەشە)
٨.ئاوارەبوون بە هۆکاری ئەمنی و سیاسی
٩.گەڕانەوە لە ئاوارەبوون ئەگەر کەسەکە ئاوارە بووبێت
١٠.پەنابەر لە دەرەوەی سنووری عێراق یاخود گەڕانەوە لە پەنابەرێتی
ئەو پرسیارانەی تایبەت دەبن بە تەندروستی؛
١.نەخۆشی هەستیاری و بینین و هەبوونی چاویلکە
٢.کێشەی بیستن و هەڵسووکەوت
٣.مێژووی نەخۆشی
پرسیارە پەیوەندیدارەکان بە کەسێک کە تەمەنی ٢ ساڵ بۆ ١١ ساڵ ؛
١.کێشەی رۆشتن و سەرکەوتن بەسەر قادرمە و بەرزکەرەوەدا
٢.کێشە لە کاتی قسەکردن و تێگەیشتن لە زمانی دایک
٣.کێشە لە چاودێریکردن و نانخواردن بە تەنها بەبێ یارمەتی کەسانی دیکە
٤.ئاستی خوێندن
پرسیارە پەیوەندیدارەکان بە تەمەنی ١٢ ساڵ و زیاتر؛
١.ژمارەی کارتی نیشتمانی خۆی و خێزانی
٢.سەرچاوەی کارەبا (کارەبای نیشتیمانی، مۆلیدە، وزەی نوێبووەوە)
٣.سەرچاوەی ئاوی سەرەکی بۆ خواردنەوە و بەکارهێنانی رۆژانە
٤.ئەو شوێنەی تێیدا دەژی موڵکی خۆیەتی یاخود کرێیە
٥.شێوازی ئاوەڕۆیی ماڵ چۆنە
٦.شێوازی فرێدانی زبڵ و خاشاکی رۆژانە
٧.ژمارەیی کۆبۆنی خۆراک
٨.کەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە و چەند جار هاوسەرگیری ئەنجامداوە
٩.یەک هاوسەری هەیە یاخود زیاتر لە هاوسەرێک دەبێت ئاماژە بە ژمارەی
کارتەکانیان بدات
بەشێک لە پرسیارەکان پەیوەندیدارن بە باری خاوەندارێتییەوە؛
١.ئۆتۆمبێل
٢.ماتۆرسکیل
٣.بەفرگر
٤.جلشۆر
٥.مۆلیدەی کارەبا
٦.ساردکەرەوە
٧.سپیلیت
٨.فێنککەرەوە
٩.مۆبایلی زیرەک
١٠.سیستمی پاڵاوتنی ئاو
١١.ئایپاد و جۆرەکانی
١٢.کۆمپیوتەر
١٣.تەلەفزیۆن
١٤.گسکی کارەبایی
١٥.بۆیلەر