ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 121

راچڵەکین-

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە گفتوگۆ دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە قوباد تاڵەبانی، رێواس فایەق، رزگار حاجی حەمە، سەمیر هەورامی و سالار سەرحەد پێکدێت و شاندەکەی پارتیش بریتین لە هۆشیار زێباری، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن