کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 303

راچڵەکین- 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوجە شاخاوییەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی ناوچەکان بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 17
سلێمانی : 16
دهۆک : 16
زاخۆ : 16
هەڵەبجە : 17
کەرکوک : 18
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 19

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن