توركیا بڕیارێكی ئەمریكا رەتدەكاتەوە

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 425

راچڵەكین -

حكومەتی توركیا رەخنە لە بڕیارێكی ئەمریكا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر بانكی گازبرۆم دەگرێت، بەرپرسێكی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، هەر بڕیارێك كاریگەری لەسەر هەناردەی غازی رووسیا بۆ توركیا دروستبكات، رەتیدەكەینەوە.

ئالپ ئەرسەلان بەیرەقدار، وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رەخنەی لە بڕیارەكەی ئەمریكا گرت كە لەچەند رۆژی رابردوودا بانكی گازبرۆم-ی رووسی خستە ناو لیستی سزادراوەكانی  وتی:" هەر بڕیارێك كە ببێتە هۆی راگرتنی هەناردەی غاز لە رووسیاوە بۆ توركیا، رەتیدەكەینەوە". 

وەزیری وزەی توركیا، كە ئێستا بە سەردانێك لە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیایە، راشیگەیاند: رووسیا سەرچاوەیەكی زۆر گرنگی هەناردەی غازە بۆ توركیا، هەر بڕیارێكیش كە كاریگەریی لەسەر ئەو هەناردەیە هەبێت، زیانێكی گەورەو كاریگەر بە ئابووری وڵاتەكەمان دەگەیەنێت.

بەیرەقدار ئاماژەی بەوەشكرد كە توركیا ناتوانێت لەئێستادا دەستبەرداری هاوردەی غازی رووسیا ببێت و سەرچاوەیەكی دیكە بدۆزێتەوە، چونكە كارەكە ئەستەمەو خەرجییەكی زۆریشی تێدەچێت. 

لەچەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڕیاریدا بانكی ڤازبرۆم، كە بەشێك لە خاوەندارییەتەكەی بۆ كۆمپانیای گازبرۆم-ی رووسی دەگەڕێتەوە، بخاتە ناو لیستی سزادراوەكان، بەگوێرەی بڕیارەكەش، هەر وڵات و لایەنێك مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئەو بانكەدا بكات كە داهاتی غازی هەناردەكراوی رووسیا وەردەگرێت، دووچاری سزادان دەبنەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن