ئەنچیلۆتی تەحەدای هەمووان دەکات

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 173

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید متمانەی بە توانای تیپەکەی هەیە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا سەربکەوێت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەرەڕای ئەوەی ئەم وەرزە لە قۆناغی کۆمەڵەکان ئەنجامەکانی باش نییە.

ڕیال مەدرید تووشی شکستێکی نوێ بوو، ئەمجارەیان لەسەر دەستی لیڤەرپوول بوو، بە دوو گۆڵی خاوێن، لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکان بە سیستمە نوێیەکەی.

لە ئێستادا یانەی ڕیال مەدرید بە 6 خاڵ لە کۆی 15 خاڵ پلەی 24ی ڕیزبەندی کۆمەڵەکانی گرتووە، هەروەها بووەتە یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ ماڵئاوایی کردن لە قۆناغی کۆمەڵەکان.

ئەنچیلۆتی وتی: لەبیرتان بێت ڕیال مەدرید لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێت کە لە میونشن بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لەوێ دەبین، دڵنیام لەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن