داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی بەرزدەبێتەوە

ئابوری

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 172

راچڵەکین-

داهاتی نانەوتیی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و 94%ـی داهاتەكەش بەشێوەی نەختینە بووە. 
 
ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتە نانەوتییەكانی یەك هەفتەی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاوكردەوە بەگوێرەی ئامارەكەش، كۆی داهاتی ئەو هەفتەیە زیاتر لە 21  ملیارو 201 ملیۆن دینار بووە. 
 
ئامارەكەی ماڵپەڕی شەفافییەت دەریخستووە، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 16-11-2024 تا 22-11-2024، بڕی 21 ملیار و 201 ملیۆن و 972 هەزار و 83 دینار بووە، لەكاتێكدا هەفتەی پێشوو كۆی داهاتەكە 5 ملیارو 682 ملیۆن و 487 هەزارو 529 دینار بووە. 
 
ماڵپەڕی شەفافییەت ئاشكرایكردووە، رێژەی 94%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەو 6% بەشێوەی چەک، ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مەقاسە بووە. 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن