راچڵەکین-
دزەپێکراوەکان گۆڕانکاری گەورە لە دیزاین و شێوەی ئامێرە نوێیەکەی ئایفۆندا ئاشکرا دەکەن، ئایفۆن ١٧ پرۆ و ١٧ پرۆ ماکس بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٥ـدا بخرێنە بازاڕەوە.
بەپێی ماڵپەڕی "Android Authority"، ڕەنگە ئایفۆن ١٧ پرۆ و ١٧ پرۆ ماکس پشت بە دیزاینێکی ئەلەمنیۆمی هاوشێوەی مۆدێلەکانی پێشوو ببەستن، ئەمەش واتە وازهێنان لە چوارچێوە تیتانیۆمەکەی.
بەگوێرەی ئەو پێگەیە، ئایفۆن ئەلەمنیۆم بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی سووکتر بێت و ژینگەدۆستتر بێت.
جگە لە چوارچێوە و دیزاینی گشتی، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەپڵ بۆ کامێرای دواوە واز لە دیزاینە چوارگۆشەکە دەهێنێت و لەبری ئەوە لاکێشەیەک هەڵدەبژێرێت کە لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە.
تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا لاکێشەکە بە شێوەی ئاسۆیی دادەنێت یان ستوونی هەرچەندە ئەگەرەکان ئاماژە بە بژاردەی دووەم دەکەن.
بۆ ئەوەی بتوانرێت تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی بێ وایەری هەبێت، پێدەچێت ئایفۆن ١٧ پرۆ پشتەکەی شووشەیی بێت.
هـ . یـ