راچلەکین-
دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، هەر خانەنشینێک رەزامەند نییە لەسەر ئەوەی ١٪ی مووچەکەی ببڕدرێت ئەوا دەتوانێت فۆڕم پڕ بکاتەوە.
دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاندووە، بەپشتبەستن بە بڕیاری ژمارە ٢٤٨٨٨ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤، ١٪ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەبڕدرێت بۆ هاوکاریکردنی خەڵک لە غەززە و لوبنان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام ئەگەر هەر خانەنشینێک رەزامەند نییە لەسەر بڕینی مووچەکەی، ئەوا دەتوانێت ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکاتەوە و زانیارییە پێویستەکانی تێدا بنووسێت.
کلیک لێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی خۆیدا بڕیاریدا بەوەی ١٪ی مووچەی مووچەخۆران ببڕدرێت بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی مەدەنی غەززە و لوبنان کە بەهۆی جەنگەوە لە دۆخێکی سەختدان.
هـ.ئـ