راچڵەکین-
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، وەک ئەوەی پێشبینییان کردبوو، تەنها لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا ئابووری ئەمریکا بە رێژەی ٢.٨٪ گەشەی کردووە و بەوەش رێژەی گەشەی ئابووری وڵاتەکە لەمساڵا بەشێوەیەکی بارچاو زیاد بووە.
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا داتای کۆتایی لەبارەی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی لە مانگەکانی ٧ بۆ ٩ی ٢٠٢٤ی بڵاوکردەوە و بەپێی داتاکان، ئابووری وڵاتەکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٢.٨٪ گەشەی کردووە.
ئەو داتایە لە کاتێکدایە، ئابووری ئەمریکا ساڵی ڕابردووش لە هەمان قۆناغدا ٢.٨٪ گەشەی کردبوو، لەکاتێکدا، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ١.٤٪ و لە چارەکی دووەمدا بە رێژەی ٣٪ گەشەی کردووە.
گەشەی ئابووری ئەمریکا لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا لە ژێر کاریگەری زیادبوونی خەرجییەکانی بەکاربەر، هەناردەکردن، خەرجییەکانی حکومەتی فیدراڵی و وەبەرهێنانە جێگیرەکانی جگە لە نیشتەجێبوون بووە.
هـ.ئـ