کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 43

راچڵەکین-

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و دەڵێت، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پکانی گەرما بە گشتی نزمتر دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن. 

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و  سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەم ناوچە جیا جیاکانی تر تاوەکو کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارینی پچڕپچڕی هەیە، ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە هەرێم کردبوو کۆتای دێت، ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت. 

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و لە لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفرێکی کەم دەبێت. 

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەش سارد دەبێت، نزمترین پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەنزیکەی بۆ ٢ بۆ ٥ پلەی سیلیزی و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە لە "سفر" پلەی سیلیزی و هەندێک ناوچە بۆ ژێر(سفر)ی پلەی سیلیزی. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 
هەولێر     : ١٣ پلەى سیلیزى 
سلێمانی  : ١١ پلەى سیلیزى 
دهۆک     : ١٠ پلەى سیلیزى 
کەرکوک  : ١٧ پلەى سیلیزى 
هەڵەبجە : ١٢  پلەى سیلیزى 
زاخۆ      : ١٢ پلەى سیلیزى 
حاجی ئۆمەران : ٢ پلەى سیلیزى 
سۆران    :  ١٠ پلەى سیلیزى 
گەرمیان  :   ٢٠ پلەى سیلیزى 

هـ . یـ

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن