راچڵەکین-
زۆر کەس هەندێک جار هەست بە "تەزووی سووکی کارەبا" دەکەن کاتێک دەست لە دەستکی ئۆتۆمبێلەکەیان دەدەن یان لە کاتی دەستگرتنی کەسی بەرامبەریان.
هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ گواستنەوەی بارگەی کارەبایی بچووک بەهۆی بەرکەوتنی جەستە لەگەڵ کەرەستەی جیاواز.
بە وتەی شارەزایان، کاتێک جەستەی مرۆڤ بەرکەوتنی لەگەڵ مادەکانی وەکو موو یان رووی زبر دەبێت، بارگەی کارەبایی دروست دەبێت کە لە کاتی بەرکەوتن لەگەڵ تەنێکی تردا دەگوازرێتەوە، بەتایبەتی لە کەشوهەوای وشکدا کە رێژەی شێ کەم بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر کەڵەکەبوونی بارگەی کارەبایی.
ئەم دیاردەیە بەشێوەیەکی بەرچاو لە کاتی لەبەرکردنی جلوبەرگێکدا روودەدات کە لە خوری دەستکرد دروستکرابێت، جگە لەوە خواردنی بڕێکی زۆر خوێ و وشکبوونەوەی پێستیش هۆکارە و بەشدارە لە ئاسانکاری کەڵەکەبوونی بارگەی کارەبایی لەسەر جەستە.
بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو بارگاویبوونە، پسپۆڕان ئامۆژگاری لەبەرکردنی ئەو جلوبەرگانە دەکەن کە لە خوری یان لۆکەی سروشتی دروستکراون و ماددەی نایلۆنیان کەمە، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا.
باشترە پێڵاوی لاستیک یان چەرم لەپێ بکرێت کە یارمەتی کەمکردنەوەی کەڵەکەبوونی بارگاویبوون دەدات جگە لەوەش باشترە بڕێکی پێویست ئاو بخورێتەوە بۆ پاراستنی شێی جەستە و شێدارکردنی پێست بە بەکارهێنانی کرێمی گونجاو، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کەڵەکەبوونی بارگەی کارەبایی.
هـ . یـ