فلۆرێنتینۆ پێرێز سەبارەت بە مباپێ لێدوانێکی ئاگرین دەدات

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 240

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید دڵنیایە لە سەرکەوتنی کیلیان مباپێی فەرەنسی لەگەڵ تیپەکەدا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم گرێبەستە بەقەد ئاهەنگی پێشکەشکردنی مێژوویی دەبێت.

دواجار یانەی ڕیال مەدرید ئەم هاوینە کیلیان مباپێی تەمەن 25 ساڵی بەشێوەیەکی بێبەرامبە هێنایە ریزەکانییەوە، دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.

هاندەرانی ڕیال مەدرید چاوەڕێی ئەوە بوون کە کیلیان مباپێ لەگەڵ تیپەکەدا بدرەوشێتەوە، بەڵام ئاستی تا ئێستا لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی یانەکە و هاندەران نەبووە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز وتی: گرێبەستی کیلیان مباپێ مێژوویی دەبێت، هاوشێوەی ئاهەنگی پێشکەشکردنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، کیلیان مباپێ بە هەوڵێک گەیشتە ڕیال مەدرید کە کەس خەیاڵی نەدەکرد، پێشتریش هاوکارمان بوو بۆ بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی ئەم وەرزەمان کە جامی سوپەری ئەوروپایە.

شایەنی باسە کیلیان مباپێ لەم وەرزەدا تا ئێستا لە 17 یارییدا 9 گۆڵی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تۆمارکردووە و دوو گۆڵیشی دروستکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن