لێكۆڵینەوە لە ئەندامێكی لیوای سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 197

راچڵەكین - 

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق روونكردنەوە لەبارەی ئەندامێكی لیوای سەرۆكایەتی دەدات كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی حاڵەتی ئیبتیزاز، راشیدەگەیەنێت، بە فەرمانی سەرۆك كۆمار دەستلەكاركێشانەوە بەو كەسە كراوە و هەموو رێوشوێنێكی یاساییش لەدژی دەگیرێتەبەر.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی پەرۆشیی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ بنەمای شەفافییەت و ئاگاداركردنەوەی ڕای گشتی لە راستییەكان، دەمانەوێت ئەوە ڕوون بكەینەوە، یەكێك لە ئەندامانی لیوای سەرۆكایەتی، كە بۆ كاركردن لە سەرۆكایەتی كۆمار راسپێردرابو، ئەركە وەزیفییەكەی قۆستۆتەوە لەپێناو هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی حاڵەتی ئیبتیزاز لەڕێگەی پەیوەندیكردن لەگەڵ هاووڵاتیان و بەكارهێنانی ناوی لێپرسراوان لە دامەزراوەی سەرۆكایەتی بۆ گەیشتن بە ئامانجە تایبەتەكانی خۆی، گوایە توانای ئەوەی هەیە دەتوانێت كاریگەری لەسەر دەركردنی بڕیارەكان هەبێت. 

لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا هاتووە، "دەمانەوێت بە تەواوی جەخت لەوە بكەینەوە، كە سەرجەم هەڵسوكەوتەكانی ئەو كەسە، تاكەكەسی و شەخسی بون و هیچ توانایەكی نەبووە بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر دەركردنی هیچ بڕیارێكی پەیوەست بە كاری سەرۆكایەتی كۆمار، فەخامەتی سەرۆك كۆمار-یش هەر كە ئاگاداركرایەوە لە بابەتەكە، فەرمانی دا بە دەستلەكاركێشانەوەی ئەو كەسە و دەستبەجێ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی یاسایی لە دژی ئەو كەسە و لە دژی هەر كەسێك كە ئەركە وەزیفییەكەی بقۆزێتەوە یاخود زیان بە ناوبانگی سەرۆكایەتی كۆمار بگەیەنێت بەمەبەستی لاوازكردنی رۆڵی لە خزمەتكردنی هەموو عێراقییەكاندا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن