راچڵەکین-
هەڵۆ مستەفا عەسکەری وەک وەزیری ژینگەی عێراق دیاریکرا و ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد.
هەڵۆ مستەفا عەسکەری بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە تەندروستی و سەلامەتی ژینگەیی و لە ساڵانی ٢٠١٠ تاوەکو ٢٠١٢ راوێژکاری برهەم ساڵحی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی هەرێم بووە بۆ کاروباری ژینگە.
لە ساڵی ٢٠١٢ تاوەکو ٢٠١٨ راوێژکار بووە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٠ سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێم بووە.
لە ساڵی ٢٠٢٠ ۆ ٢٠٢١ راوێژکاری جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بووە.
هـ.ئـ