راچڵەکین-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەگاتە عێراق.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەردانێکی فەرمی ئیڤێت کۆپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەگاتە عێراق و لەگەڵ بەرپرساندا کۆدەبیتەوە.
ئەوەش هاتووە، لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی عەبدولئەمیر شەمەری و کۆپەر بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیانراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا باس لە ئامانجی سەردانەکەی ئیڤێت کۆپەر نەکراوە.
هـ.ئـ