ڕۆبن ئامۆریم کێشەی ڕاستەقینەی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 64

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕوبێن ئامۆریمی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد کێشەی ڕاستەقینەی شەیتانە سوورەکانی ئەم وەرزەی ئاشکرا کرد.

یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەستی لەگەڵ ڕوبێن ئامۆریمی ڕاهێنەری یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە واژۆکرد وەک جێنشینی ئیریک تێن هاگی هۆڵەندی کە بەهۆی خراپی ئەنجامەکانەوە دوورخرایەوە.

ڕوبێن ئامۆریم نەیتوانی یەکەم یاری خۆی لەگەڵ مانچستەر یونایتد بباتەوە، دوای ئەوەی لە گەڕی دوازدەیەمی خولی ئینگلیزیدا بەرامبەر یانەی ئیپسویچ تاونی میوانداری بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوو.

ڕوبێن ئامۆریم باسی لە کێشەکانی مانچستەر یونایتد کرد و وتی، بڕیاردان لە یاریگادا جێگەی نیگەرانییە، پێویست ناکات لەم ئاستەدا مەشقیان پێبکەیت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە هەندێک شت لە کاتێکی هەڵەدا دەکەین، و ئەمەش دەبێت چارەسەری بکەین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن