ئەنچیلۆتی لیستی یاریزانانی ڕیال مەدریدی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول ڕاگەیاند

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 51

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ دووشەممە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەبچێت ڕاگەیاند.

لە لیستی یاریزانەکاندا هەریەک لە داڤید ئەلابا و ئیدێر میلیتاو و دانی کارڤاخال و چوامینی و ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەهۆی پێکانەوە دوورخرانەوە و ناتوانن یاریی بکەن.

لیستی یاریزانانی ڕیال مەدرید بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

گۆلپارێزەکان: کۆرتا ، لۆنین ، فران گۆنزالێز.

هێڵی بەرگری: ڤازکێز ، ڤایییخۆ ، فران گارسیا ، ڕۆدیگێر ، مێندی ، رائول ئەسینسیۆ.

هێڵی ناوەند: کاماڤینگا ، ڤاڵڤێردی ، مۆدریچ ، ئاردا گولەر ، سیبایۆس.

هێڵی هێرشبەر: مباپێ ، ئیندرێک ، براهیم دیاز ، گۆنزالۆ.

 

یانەی لیڤەرپوول لەکۆی چوار یاریی 12 خاڵی بەدەستهێناوە و لە پێشەنگی جامەکەیە، ڕیال مەدرید لەکۆی چوار یاریی شەش خاڵی هەیە و لە خانەی 18 یەمدایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن