راچڵەکین-
حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان رایگەیاند: ئەمڕۆ
دووشەممە، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەی سامۆس ژێرئاو کەوت و بەگوێرەی
زانیارییە سەرەتاییەکان، زیاتر لە 50 کۆچبەر لەناو بەلەمەکەدا بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد: تاوەکو ئێستا تەرمی هەشت کۆچبەر دۆزراونەتەوە و
لەکۆی ئەو ژمارەیەش، شەش تەرمیان منداڵی خوار تەمەنی یاسایین و دوو تەرمەکەی دیکەش
ژنن.
باسی لەوەشکرد: هاوکات 36 کۆچبەر رزگارکراون و ژمارەیەکی دیکەش
بێسەروشوێنن، هەوڵ و گەڕانەکانیش بەدوای بێسەروشوێنبووەکاندا بەردەوامە و تاوەکو
ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکانیش نازانرێت.