راچڵەکین-
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی ئەم قۆناغەی سەرژمێرییە کە بژمێرەکان سەردانی ماڵەکان دەکەن و ئەو زانیارییانە پشتراست دەکەنەوە کە لە رۆژانی رابردوودا وەریان گرتبوو.
دوێنێ و ئەمڕۆ کۆتا رۆژی قۆناغی پشتراستکردنەوەی زانیارییەکان بوو و لە ٢٧ی مانگ بە دواوە قۆناغێکی دیکە دەستپێدەکات کە بە ٧٠ پرسیارەکە ناسراوە.
ئەو قۆناغەی دیکە لە ٧٧ پرسیاری ورد لەبارەی تەواوی ناو و دۆخی تەندروستی و داهات و شێوازی ژیان لە هاوڵاتیان دەکرێت.
ئەو پرسیارانە داتای ورد لەبارەی دانیشتووانەوە دەداتە حکومەتی عێراق بۆئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا بتوانێت بەوپێیە وڵات بەڕێوەببات و بودجە رێکبخات، هەروەها خزمەتگوزاریی و پیشەسازی و هەلی کار و سەرجەم کایەکانی ژیانی پێ رێکبخات.
بەپێی وتەی ئاماری سلێمانی، بژمێرەکان ئەگەر سێ جار سەردانی ماڵێکیان کرد و دەرگایان نەکردووە یان لەوێ نەبوون، ئەوا ئەو ماڵە بە چۆڵ هەژمار دەکرێت.
داواش لە هاوڵاتیان دەکرێت، هاوشێوەی رۆژانی رابردوو هاوکاری بژمێرەکان بن، بۆئەوەی پڕۆسەیەکی بێکەموکوڕی ئەنجامبدرێت.
هـ.ئـ