ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا داخست

جیهان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 170

راچڵەکین-

بەھۆی ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی لەلایەن رووسیاوە بۆسەر ئۆکرانیا، ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە کیێڤی پایتەخت داخست.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کێیڤ رایگەیاند، دەرگای باڵیۆزخانەکەیان بۆ یەک رۆژ، "بەھۆی ئەگەری ھێرشی ئاسمانییەوە" بۆسەر ئۆکرانیا، داخستووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ سێشەممە، مۆسکۆ رایگەیاندبوو، وەڵامی ئەو بڕیارە دەدانەوە کە رێگا بە ئۆکراینا دەدات، بە ئاڕاستەکردنی مووشەکی دوور مەودای دروستکراوی ئەمریکا، قۆڵایی خاکی رووسیا بکاتە ئامانج.

لەو بارەیەشەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، زانیارییان بەدەست گەیشتووە، ئەگەر ھەیە ھێرشی ئاسمانیی بۆسەر ئۆکرانیا ئەنجام بدرێت.

راشیگەیاندووە، گرتنەبەر رێوشوێنی پێویست، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرگای باڵیۆزخانەکەیان لە کیێڤ داخستووە و داواشی لە فەرمانبەرانی کردووە کە بۆ پاراستنی گیانیان لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە.

هـ.ئـ

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ئۆکراینا، ژمارەیەک مووشەکی دوور مەودا "ATACMCی دروستکراوی ئەمریکای، ئاراستەی دامەزراوەیەکی سەربازیی لە ناوچەی بریانسک  باشووری رۆژئاوای رووسیا کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن