بەم پشووە؛ پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان

21 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 23

راچڵەکین-

پاسپۆرتی سلێمانی ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە دەرەوەی عێراق و هەرێم نیشتەجێن، تەنها مامەڵەکانیان بە کارتی نیشتیمانی بۆ رایی دەکرێت و دەشڵێت، پێویستە ئەگەر لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان مۆڵەتی ٣٠ رۆژ وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی سلێمانی رایگەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەکەیەنەوە کە لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە "صورە قیدی ئەلیکترۆنی" ناکرێت، چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی راگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها بە (کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، پێویستە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی ٣٠ ڕۆژ وەربگرن، لەبەرئەوەی تەواوبوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی (٢٠ بۆ ٣٠) ڕۆژی پێدەچێت.

هـ.ئـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن