راچڵەکین-
کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، نمەباران و هەورەتریشقە چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیان، ئەمڕؤ چوارشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەوردا دەبێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورەتریشقە لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ بەتایبەتى لە پارێزگاى دهۆک و سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ١ بۆ ٣ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
کەشناسی دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت. پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢١ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٨ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٩ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٢٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٧ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٢٤ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٨ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٢٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ١١ پلەى سیلیزى
هـ.ئـ