وێنە.. قەدەغەی هاتوچۆ و پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێم دەستیپێکرد

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 110

راچڵەکین-
پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێم دەستیپێکرد و بەهۆی سەرژمێرییەوە ئەمڕۆ و سبەی واتە ٢٠ و ٢١ی مانگ کراوەتە پشووی فەرمی و قەدەغەی هاتوچۆ، هەر بەو هۆیەوە شەقامەکان مات و شارەکان ئارام و بێدەنگن.

ئەمڕۆ هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان دەمێننەوە و چاوەڕوانی بژمێرەکان دەکەن سەردانیان بکەن و چەند پرسیارێکیان لێبکەن.

ئەم سەرژمێرییەی ئەنجام دەدرێت یەکەم سەرژمێریی فەرمیی و گشتی عێراقە لەدوای ٢٧ ساڵ.

دیوێکی دیکەی سەرژمێریی کە هاوڵاتیانی دڵخۆشکردووە قەدەغەی هاتوچۆیە، ئەوان بە دەرفەتێکی دەبینن بۆ پشوودانی ژینگە. بەوپێیەی دوایین جار لە ساڵی ٢٠٢٠ و لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرابوو.

ـ

 

هـ.ئـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن