راچڵەكین -
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی رۆژانی پشووی سەرژمێرییەوە چەند رێنماییەك دەردەكات و لێژنەی بەدواداچووندا لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەكان دادەنرێت.
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە
سەبارەت بە ڕێنمایی و ڕاسپاردەكانی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری.
وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی پێشكەشكردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ كارئاسانی و خزمەتكردنی هاوڵاتیان لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری دووپاتی چەند خاڵێكی گرینگ دەكاتەوە و چەند بڕیارێك دەردەكات :
ئاماژە بە نوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (١٥٩٨٨) لە (٢٠٢٤/١١/١٤)
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی
سەرژمێری ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن:
١. رۆژانی( ٢٠٢٤/١١/١٥ تاكوو ٢٠٢٤/١١/٢٣) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و كارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیان لە گشت قۆناغەكانی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆكان كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی (١٤٠) ی دەستوورن.
٢. ڕێكخراوەكان و كۆمپانیاكان و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت كارئاسانی بكەن بۆ كارمەندەكانیان كە خەلكی
ناوچەكانی ماددەی (١٤٠) ی دەستوورن بۆ ئامادەنوبوون لە هەمان ماوە تاكوو بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی
سەرژمێری گشتی.
٣. پابەندبوون بە سەرجەم ڕێنمایی و ڕێكارەكانی ڕاگەیاندراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان پاڵپشت بە
ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ.
٤. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەكان.
٥. بۆ هەركارێكی پێویست و لەناكاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
٦. لە كاتی پێویستدا كۆگاكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی كراوە دەبن لەسەرجەم شار و
شارۆچكەكان.
٧. پابەندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و كارمەندانی تەندروستی بە
دەوامی ئێشكگری.
٨. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەكان دەبێت.
٩. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینكردنی گاز و بەنزین بكرێت.
١٠. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەكانی خاوێنكردنەوە و دابینكردنی خۆراك بكرێت.
١١. هێلەكانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەكان كراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
١٢. نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن و نۆرینگە دەرەكیەكان كراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەكان تایبەت بە
نەخۆش تۆماربكەن.
١٣. سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشكگری
كراوەبێت.
١٤. سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشكگری كراوەبێت.
١٥. تیمەكانی فریاگوزاری و هێلی ( ١٢٢)بەردەوام دەبن لە ئەرك و كارەكانیان بە شێوەی (٢٤) كاتژمێری وە
هۆبەی پزیشكی فریاكەوتن خشتەی دابینكردنی تیمەكانی دادەنێت بۆ شوێنەكانی پێویست.
١٦. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەكان لە كەمپەكان بەردەوام دەبێت.