راچڵەکین-
رێکخەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ڕایگەیاند، دۆخی غەززە خراپە و بەوهۆیەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر رێگەیەکی تاریکدایە.
تۆر وینیسلاند ڕێکخەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست رایگەیاند، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باش نییە و لەسەر رێگایەکەی تاریکە، لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستان، دۆخی مرۆیی لە غەززە، گەیشتووەتە ئاستێکی کارەساتبار، بەتایبەتیش کە ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی باکووری کەرتی غەززە ئاوارەبوون.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ دووشەممە، لەسەر داوای بەریتانیا دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا كە لە میانیدا دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، تاوتوێ كرا.
هـ.ئـ