ئەو هاوڵاتییانەی لە وڵاتانی دیکە نیشتەجێن چۆن ناویان لە سەرژمێریدا تۆمار دەکرێت؟

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 192

راچڵەکین-

بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، لە قۆناغی دووەمی سەرژمێریدا لەرێگەی باڵیۆزخانەی عێراقەوە ناوی ئەو هاوڵاتییانە تۆمار دەکرێت کە نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن.

شوان جەبار بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی و ئەندامی یاریدەدەری سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، "دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەکە لە عێراقدا کوردانی تاراوگە کە لە دەرەوەی عێراق نیشتەجێن، لەرێگەی باڵیۆزخانەکانی عێراقەوە پڕۆسەی سەرژمێریان بۆدەکرێت".

باسی لەوەشکردووە، لە سەرژمیرییەکەدا باس لە قۆناغی نیشتەجێبوونی پێشتری ئەو کەسانە دەکرێت و هۆکاری گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوونەکەی دیاری دەکرێت.

ئەوەشی خستە روو، هاووڵاتیان هاوکاری تیمەکانن، بە جۆرێک بەشێکی ئەو هاوڵاتیانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە ئێستا نیشتەجێی هەرێمن رێگرییان لە تیمەکان کردووە لەناو هەرێمدا ناویان تۆمار بکەن و گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان بۆئەوەی لەوێ خۆیان تۆمار بکەن.

وتیشی، هاوڵاتیی ئەو ناوچانە هەبووە لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاوەتەوە بۆئەوەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا ناوی خۆی تۆمار بکات.

لە ١٧ی ئەم مانگەوە قۆناغێکی دیکەی سەرژمێری دەستیپێکردووە و سبەینێ و دوو سبەی کە دەکاتە ٢٠ و ٢١ی مانگ، دوو رۆژی کۆتایی ئەو قۆناغەیە، بەو هۆیەشەوە پشووی فەرمی و قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری عێراقدا راگەیەنراوە.

هـ.ئـ
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن