راچڵەکین-
تۆڕی هەواڵی جەزیرە بڵاویکردەوە: دەنگی چەند
تەقینەوەیەکی بەهێز لە تەلئەبیب بیستراوە و هاوکات لەگەڵ ئەو رووداوە، زەنگی
ئاگادارکردنەوە لە نزیکەی 100 ناوچەی دیکەی ئیسرائیل لێدەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکرد:
ژمارەیەک مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی وڵاتەکە کراوە و پاش بیستنی دەنگی
تەقینەوەکان، کارەبا لە بەشێکی تەلئەبیب کوژاوەتەوە.
باسیان لەوەشکرد: دوابەدوای رووداوەکە، دەسەڵاتدارانی
وڵات بڕیاری داخستنی فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆنیان داوە و تاوەکو ئێستاش زیانەکانی هێرشەکانی
ئەمشەو ئاشکرا نەکراوە.