ترەمپ: کەرەستەی سەربازی بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بەکاردەهێنین

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 123

راچڵەکین- 

 

دۆناڵد ترەمپ سوورە لەسەر دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی روویان کردووەتە وڵاتەکەی.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا رایگەیاند: پلانێکم هەیە بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران و لەسەر بنەمای ئەو پلانە باری نائاسایی نیشتمانی رادەگەیندرێت و کەرەستەی سەربازیش بەکاردەهێنرێت.

جێی ئاماژەیە، دوابەدوای سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان پۆلیسی شاهانەی کەنەدا باسی لەوەکردبوو، ئامادەکارییان دەستپێکردووە بۆ چوونی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لە سنوورەکانی ئەمەریکاوە.

لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ترەمپ چەندجارێک باسی لە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران کرد لە وڵاتەکەی، دوای سەرکەوتنیشی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە جارێکی دیکە جەختی لەو پرسە کردەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن